یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵیک له ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی کوردستانی ڕۆژهەڵات بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندان پەیامی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
په‌یامی هاوبه‌شی یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵیک له ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی كوردستانی ڕۆژهەڵات به‌بۆنه‌ی ٧٥ ساڵه‌ی دامه‌زرانی كۆماری كوردستان!
خه‌ڵكی نشتمانپه‌روه‌ری كوردستان!
خه‌ڵكی تێكۆشه‌ری نه‌ته‌وه‌كانی ئێران!
٧٥ ساڵ له‌وه پیش له به‌شێک له خاكی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، به هیمه‌تی تێكۆشه‌رانی كورد و به تایبه‌ت پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و به ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستان، له ٢ی ڕێبه‌رندانی ١٣٢٤ی هه‌تاوی كۆماری كوردستان له شاری مه‌هاباد دامه‌زرا. كۆماری كوردستان به‌رهه‌می خولقاندنی ده‌رفه‌تێک بوو كه پێشتر له هزر و ئەندێشەی تێكۆشه‌ران و نیشتمانپه‌روه‌رانی كۆمه‌ڵه‌ی "ژێ كاف"دا ئاماده‌كاری بۆ ده‌كرا و دواتر له‌لایه‌ن ڕێبه‌رایه‌تی حیزبی دێموكراتی كوردستانه‌وه به‌ستێن سازی بۆ كرا. هه‌ر بۆیه له ٢ی ڕێبه‌ندانی ١٣٢٤ی هه‌تاوی له گۆڕه‌پانی چوارچرای شاری مه‌هاباد به ئامادەبوونی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ئەندامانی ڕێبه‌ریی حیزبی دێموكرات، خه‌ڵكی نیشتمانپه‌روه‌ری شاری مه‌هاباد و میوانان و تێكۆشه‌ران و نیشتمانپه‌روه‌رانی شاره‌كانی دیكه‌ی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات هه‌ر له "ماكۆ"وه تا شاری سه‌قز و هێندێک كه‌سایه‌تیی نیشتمانپه‌روه‌ر له پاریزگاكانی كرماشان و سنه، میوانانی هه‌ر چوار پارچه‌ی كوردستان و به‌تایبه‌ت بارزانییه‌كان به سهروكایهتیی مه‌رحووم مه‌لا مسته‌فا بارزانی، به خوێندنه‌وه‌ی سروودی نه‌ته‌وایه‌تی "ئەی ڕه‌قیب" و هه‌ڵكرانی ئاڵای سێ ڕه‌نگی "كوردستان" خه‌بات له‌پێناو ئازادی و دێموكراسی و مافی نه‌ته‌وایه‌تیی نه‌ته‌وه‌ی كورد له سه‌ر ده‌ستی حیزبی دێموكراتی كوردستان، پێینایه قوناغێكی دیكه‌وه.
ئێمە له یه‌كیه‌تی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران و كۆمه‌ڵیک له ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، له‌گه‌ڵ ئامانجە به‌رز و پێرۆزه‌كان و ده‌سكه‌وته‌كانی كۆماری كوردستان په‌یمان نوێ ده‌كه‌ینه‌وه كه هەتا گه‌یشتن و سه‌ركه‌وتن، قوتابیی قوتابخانه‌ی چوارچرا بین. هه‌روه‌ها له‌و ڕۆژه مه‌زنه‌دا به‌لێن بێ پێشمه‌رگه‌ئاسا ، له خه‌باتی نوێ ڕاسانی شار و شاخدا چالاكانه به‌شدار بێن بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی مافه ڕه‌واكانی نه‌ته‌وه‌ی كورد له کوردستانی ڕۆژهەڵاتدا.
یه‌كیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی كوردستانی ئێران
كۆمه‌ڵیک له ڕێكخراوه مه‌ده‌نییه‌كانی کوردستانی ڕۆژهەڵات
١ی رێبهردانی ١٣٩٩ی هه‌تاوی