پێشمه‌رگه‌كانی شار لە سه‌قز لە پەیامێکدا پیرۆزبایی ٧٦ـەمین ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان کرد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمه پێشمه‌رگه‌كانی شار لە سه‌قز به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ، ٧٦ـه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران گه‌رمترین و شۆڕشگێڕانه‌ترین پیرۆزبایی خۆمان ئاراسته‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب و بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی ده‌كه‌ین.
هه‌ر به‌م بۆنه‌وه په‌یامێک بۆ ڕێژیم ده‌نێرین و ده‌ڵێین كه ئێمه له هه‌موو گه‌ڕه‌گ، شه‌قام، ماڵ به ماڵ و بست به بستی ئه‌م نیشتمانه هه‌ین و سازمان دراوین بۆ ئه‌و ڕۆژه‌ی كه ڕۆژی ڕزگارییه. ئه‌گه‌ر ئێستا كوردستان چۆڵ نه‌كه‌ن، سبه‌ی نه كاتتان ده‌بێت، نه ڕێگای هه‌ڵاتنتان هه‌یه.
سه‌ركه‌وتن لای حیزبی دێموكرات و ڕاسانه
بژی حیزبی دێموكرات، نیشانده‌ری ڕێی خه‌بات
بژی ڕاسان
پێشمه‌رگه‌كانی شار لە سه‌قز
گه‌لاوێژی ٢٧٢١ی كوردی