پێشمەرگەکانی شار و ئەندامانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەقز، بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، پەیامێکی پیرۆزباییان بڵاو کردەوە و لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان پەیمانیان نوێ کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمە پێشمەرگە و ئەندامانی نهێنیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران له شاری سەقز بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوهز ڕۆژی پێشمهرگهی كوردستان پیرۆزبایی خۆمان دهنێرین بۆ سەرجهم ئهندامانی ڕێبهرایهتی، کادر، پێشمەرگەکانی حیزب، پێشمەرگەکانی شار، بنەماڵەی سەربەرزی شەهیدان و زیندانییانی خۆڕاگری سیاسی.
ههروهها بەم بۆنە پیرۆزهوە لەگەڵ خوێنی ڕێبەرانی شەهیدمان "قازی، قاسملوو شەرفکەندی" و سەرجهم شەهیدان پەیمان نوێ دەکەینەوە و بهڵێن دهدهین تا دوادڵۆپی خوێنمان درێژەدەری ڕێگایان بین.
سەرکەوتوو بێت ڕاسانی ڕۆژهەڵات
بژی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بژی پێشمەرگەکانی شاخ
بژی پێشمەرگەکانی شار
مەرگ و نەمان بۆ ڕێژیمی دیکتاتۆری پەت و سێدارە
بڕووخێت ڕێژیمی ئاخوندی و کۆنەپهرستی كۆماری ئیسلامیی ئێران