ژنانی پێشمه‌رگه‌ی شار له بانه بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٦ـه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
ئێمه ژنانی پێشمه‌رگه‌ی شار له بانه‌ی سه‌ربه‌رزه‌وه به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گه‌لاوێژ ٧٦ـه‌مین ساڵڕۆژی دامه‌زرانی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران، پیرۆزبایی گه‌رم ئاراسته‌ی هه‌موو خه‌ڵكی كوردستان، بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی، ڕێبه‌رایه‌تیی حیزب و كادر و پێشمه‌رگه‌كانی شاخ و شار و بنه‌ماڵه‌كانیان ده‌كه‌ین.
هه‌موو كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه كه شه‌پۆلی تێكۆشانی ده‌ریای حیزبی دێموكرات تا ڕزگاریی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و داوا له هه‌موو لاوانی كوردستان به تایبه‌ت كچان و ژنانی كوردستان ده‌كه‌ین كه ڕوو بكه‌نه ڕیزه‌كانی حیزبی دێموكرات، چ وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی شار، چ وه‌ک پێشمه‌رگه‌ی شاخ.
سه‌ركه‌وێ بزووتنه‌وه‌ی میللی ـ دێموكراتیكی نه‌ته‌وه‌ی كورد به ڕێبه‌رایه‌تیی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
بڕووخێت ڕێژیمی تێرۆریست و تێرۆریستپه‌روه‌ری كۆماری ئیسلامیی ئێران
سه‌ركه‌وێ ڕاسان
ژنانی پێشمه‌رگه‌ی شار له بانه
گه‌لاوێژی ٢٧٢١ی كوردی