یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران به‌بۆنه‌ی ٢٥ی گەلاوێژ، ٧٥ـەمین ساڵڕۆژی دامەزراندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پەیامی پیرۆزبایی بۆ حیزبی دێموکرات نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
په‌یامی یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران به‌بۆنەی ٧٥ ساڵ خه‌بات و تێکۆشانی به‌رده‌وامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران
٧٥ ساڵ له‌وه پێش له ٢٥ی گه‌لاوێژی ١٣٢٤ی هه‌تاوی حیزبی دێموکراتی کوردستان، له‌سه‌ر بناغه‌ی ته‌شکیلاتیی کۆمه‌ڵه‌ی "ژێ.کاف" به ڕێبه‌ریی پێشه‌وا قازی محه‌ممه‌د و ئه‌ندامانی تێکۆشه‌ری ژێ.کاف و کۆمه‌ڵێک له که‌سایه‌تییه‌کانی کوردستانی ڕۆژهه‌ڵات دامه‌زرا.
حیزبی دێموکرات وه‌ک یه‌که‌مین حیزبی مودێڕن و دێموکراتیکی کوردی، بۆ یه‌که‌م جار بنه‌ماکانی دێموکراسی و ئازادی و مافه نه‌ته‌وایه‌تیی وه‌ک حیزبێکی مودێڕن و سه‌رده‌میانە له پرۆگرام و به‌رنامه‌ی خۆیدا له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناڤین به کرده‌یی کرد. حیزبی دێموکراتی کوردستان که دامه‌زرێنه‌ری کۆماری کوردستان بوو، له بواری فه‌رهه‌نگیدا گرینگییەکی تایبه‌تی به بواری په‌روه‌رده و بارهێنانی داوه. خوێندن و نووسین به زمانی کوردی، چاپی کتێبی کوردی، ڕۆژنامه‌ی کوردی و شانۆ، گرینگی‌دان به خوێندنی کچان، له تایبه‌تمه‌ندییه به‌هێزه‌کان و ده‌ستکه‌وته گرینگه‌کانی کۆماری کوردستان بووه کە تا ئێستاش ئه‌و ڕێره‌وه درێژه‌ی هه‌یه.
یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران، له ٧٥ ساڵه‌ی خه‌بات و تێکۆشانی حیزبی دێموکرات‌دا پێروزبایی خۆی ئاراسته‌ی بنه‌ماڵه‌ی شه‌هیدان و زیندانییانی سیاسی و ئەندام و لایه‌نگرانی حیزب ده‌کات.
هه‌روه‌ها ئێمه‌ش مامۆستایان دڵنیاتان ده‌که‌ینه‌وه، له شار و له سه‌نگه‌ری زانست له زانکۆ و قوتابخانه‌کاندا تا سه‌رکه‌وتن هاوڕاتانین و پشتیوانتانین و له ڕێباز و ڕێره‌وی سیاسه‌ته‌کانی حیزبی دێموکرات‌دا له خه‌بات و تیکۆشان له‌پێناو مافه نهتهوایهتییهکانی گه‌لی کورد و له قوتابخانه‌ی کوردایه‌تیدا به‌رده‌وام ده‌بین.
پێروز بێت ٢٥ی گه‌لاوێژ ئەستێرهی پڕشنگداری کوردایه‌تی
یه‌کیه‌تیی پیشه‌یی مامۆستایانی کوردستانی ئێران