کوردستان میدیا: پۆلێک لە ئەندامان و تێکۆشەرانی دێموکرات لە ناوچەی بۆکان پەیمانیان لەگەڵ ڕێبازی شەهیدان نوێ کردەوە.
بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕۆژی شه‌ممه ڕێکەوتی ١٩ی جۆزه‌ردان، پۆلێک له ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی حیزب له گوندی ئاڵیكه‌ندی بۆكان، له به‌ره‌به‌ره‌ی ساڵڕۆژی شه‌هید بوونی عه‌بدوڵڵا محه‌ممه‌دپوور، برای فه‌رمانده‌ی شه‌هید، قاسم باقی سه‌ردانی گڵكۆی ئه‌و نه‌مره‌یان كرد و په‌یمانیان له‌گه‌ڵ رێبازی شەهیدان و ڕێگە و ڕێبازی حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران نوێ كرده‌وه.
شەهید عەبدوڵڵا محەممەدپوور ساڵی ١٣٤٢ی هەتاوی لە گوندی ئاڵیکەند لە دایک بوو و ڕێکەوتی ٢٥ی بانەمەڕی ساڵی ١٣٦٠ی هەتاوی لە گوندی سەرا لە ئەنجامی تێکهەڵچوونی نێوان هێزی پێشمەرگەی کوردستان و بەکرێگیراوانی ڕێژیم گیانی ئازیزی پێشکەش بە بارەگای پڕسەروەری کرد.