کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

"پورتغاڵ" ویزا بە ئێرانییەکان نادات

12:27 - 26 پووشپەڕ 2719

کوردستان میدیا: وەزیری دەرەوەی "پورتغاڵ" لە کۆبوونەوەیەکدا لەگەڵ نوێنەرانی پارلمانی ئەو وڵاتە، جەختی کردووەتەوە کە پێدانی ویزا بۆ ئەو ئێرانییانەی کە دەیانهەوێت بۆ ئەو وڵاتە بڕۆن، بە شێوەی کاتی ڕاگیراوە.

"ئاگۆستۆ سانتوس سیلوا"، وەزیری کاروباری دەرەوەی پورتغاڵ، ڕۆژی سێشەممە، ٢٥ی پووشپەڕ، لە کۆبوونەوەیەکدا لە پارلمانی ئەو وڵاتەدا ڕایگەیاندووە: "بە هۆکاری ئەمنییەتی، پێدانی ویزامان بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی ڕاگرتووە".

ناوبراو هەروەها جەختی کردووەتەوە کە سەبارەت بە کەسانێکەوە کە دێنە ئەو وڵاتە سەختگیری دەکەن و هەروا بە ئاسانی تێناپەڕن.

هەر لەم پەیوەندییەدا، ٦ی خاکەلێوەی ئەمساڵیش، باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران ڕایگەیاندبوو کە پێدانی ویزای ڕاگرتووە و هۆکارەکەشی دەگەڕایەوە بۆ هێرش بۆ سەر باڵوێزخانەی ئەو وڵاتە لە تاران کە بوو بەهۆی ڕاگرتنی حەقی ویزا لە لایەن ئەو وڵاتەوە بۆ هاووڵاتییانی ئێرانی.