"موحسێن نەقاشی"بەڕێوەبەری فێدراسیۆنی ڕێکخراوەکانی پیشەی خۆراکی ئێران وتوویەتی: "پچڕانی بەردەوامی بەرق بە زووترین کات باندۆری لە سەر پیشەی خۆراک دەبێت و له حەوتووەکانی داهاتوودا بازاڕەکان لەگەڵ گرانیئ بەرهەمەکان بەڕەڕوو دەبنەوە.
"موحسێن نەقاشی" هەروەها وتوویەتی: "بەهۆی ئەوەیکە مەوادە سەرەتاییەکان و بەرهەمەکانی پیشەی خۆراک زۆر زوو خراپ دەبن پچڕانی بەرق خەسارێکی زوور بە بەرهەمەکان دەگەینێت و دەبیتە هۆکاری گرانیی مادە خۆراکییەکان لە بازاڕدا.
هەر لەمبارەوە بەڕێوەبەری شەهەرکە پیشەییەکانی تاران ناڕەزایەتی خۆی دەربڕیوە و وتوویەتی: "پچڕانی بە بێ ئاگاداریی پێشووی بەرق لە سەر٢ هەزار و ٣٠٠ یەکەی پیشەیی خەسارەتێکی زۆری لە بەرهەمەکان و مادە سەرەتاییەکانی خۆراک داوە و لەنێو چوونە.
پچڕانی بەرق لە ئێران لە حاڵێکدایە کە کاربەدەستانی ڕێژیم هۆکارەکەی بۆ بیانووی جۆراجۆر دەگەڕێننەوە.