کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پڕوپاگەندەکانی ڕێژیم بۆ تێرۆریست "قاسم سلێمانی" بێئاکام مایەوە

17:38 - 3 بەفرانبار 2720

بەپێی بەخشنامەیەک کە بە قوتابخانەکانی دوو پارێزگای "سنه و ورمێ" درابوو، سەرجەم قوتابخانەکانی شار و گوندە ئەرکدار کرابوون لە بەرەبەری ساڵمەرگی "قاسم سلێمانی"، کار و چالاکییەکانی ناوبراو بڵاو بکەنەوە.

بەپێی ئەو بەخشنامەیە هەموو بەڕێوەبەرانی قوتابخانە دەبا وەسیەتنامە و قسەکانی "قاسم سلێمانیـ"ـیان لە تابلۆی بەشی ئاگادارکردنەوەی قوتابخانەکان و هەروەها نێو ئەپی "شاد" بڵاو کردبایەوە.

لەو بەخشنامەیەدا هاتبوو، ئەو بڕیارانە دەبێ لە ڕێکەوتی ١٢ی سەرماوەز هەتا ١٩ی سەرماوەز هەموو ڕۆژێک بەڕێوە بچێت و ئەگەر بەڕێوەی نەبەن، سزا دەدرێن.

دوای ئەو بەخشنامەیە و بڕیارەکان ڕاپۆرتێک ڕادەستی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی گشتیی ئەو دوو پارێزگایە کراوە کە هیچ کام لە مامۆستا و قوتابخانەکان لە ئاستی ئەو دوو پارێزگایەدا ئەو بڕیارانەی ڕێژیمیان جێبەجێ نەکردووە.