کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پڕۆفیسۆر "محەممەدڕەزا ستارە" ماڵاوایی لە ژیان کرد

11:19 - 12 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕ، پڕۆفیسۆر"محەممەدڕەزا ستارە" یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆی کوردستان لە شاری سنە کۆچی دوایی کرد. ناوبراو یەکێک لەو مامۆستایانە بووە کە لە ڕشتەی "فیزیکی نەزەری" لە ئاستی نێودەوڵەتیدا ناوبانگی هەبووه.

پڕۆفیسۆر "محەممەدڕەزا ستارە" دوکتورای فیزیکی نەزەریی هەبووە و ئەندامی هەیئەتی زانستیی گرووپی فیزیکی زانکۆی کوردستان بووە. ناوبراو لە ماوەی ژیانیدا ١٤٢ نامیلکەی لە بواری فیزیکی نەزەری وەک: "شەپۆلەکانی ئێلێکترۆمێغناتیس و گەردوونناسی" و چەند بواری دیکەدا چاپ و بڵاو کردبووەوە.

ئەو مامۆستایە سەرەتای مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ لە ڕێگای بیجاڕ ـ دیواندەرە لە ڕووداوێکی هاتوچۆدا بە سەختی بریندار ببوو. دوای دە جار نەشتەرگەری سەرئەنجام ڕێکەوتی ١١ی پووشپەڕ ماڵاوایی لە دنیای زانست کرد.