کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پڕۆپاگەندای ڕێژیم لەلایەن جاشەکانەوە لە کوردستان بەردەوامە

17:56 - 21 جۆزەردان 2721

لە درێژەی پڕۆپاگەندای هەڵبژاردنەکانی سەرکۆماری و شۆرای گوند و شارەکان جاشەکان لە کوردستان بەردەوام بانگەشە بۆ  "ئیبراهیم ڕەئیسی" دەکەن.

کۆمەڵێک بەکرێگیراوان لە شاری "بانە"، لە کاتی کردنەوەی بنکەی "ڕەئیسی"، بانگەشە بۆ ناوبراو  دەکەن.

خەڵکی بە هەڵوێست و نیشتمانپەروەری "بانە" وتوویانە: "ئەم بەکرێگیراوانە نوێنەری ئێمە نین و دەنگ نادەین بە تاریکی".

لەلایەکی دیکە خەڵک لە شارەکانی ئێران بەنێرەکانی "ڕەئیسی"، بە نیشانەی ناڕەزایەتی ئاگر دەدەن.

هاوکات ڕێژیم کە بە درێژایی دەسەڵاتی، سیستماتیک پارێزگای "سیستان و بەلووچستانـ"ـی لە هەژاریدا ڕاگرتووە، سەرباری ئەو دۆخە، ستادی "ڕەئیسی"  کەڵکاژۆ لە خەڵکی هەژار و کەپرنشینەکان وەردەگرێت و پەنایان بۆ ئەم خەڵکە هەژارەی ئەو پارێزگایە بردووە.

"ئیبڕاهیم ڕەئیسی"، ساڵی ٦٧ یەکێک لە ئەندامانی "هیئەتی مەرگ"، بوو، کە بە فەرمانی "خومەینی"،ئەو هیئەتەی هەزاران کەسیان بە شێوەی نەهێنی ئێعدام کردووە.