کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆستی ڕێژیمی ئێران تەحریم کرا

14:01 - 24 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: دەوڵەتی بریتانیا، ناردنی بەستەی پۆستی بۆ ئێرانی ڕاگرت و ئەوەش لە درێژەی گەمارۆوە ئابوورییەکان بۆ سەر ڕێژیمی ئیرانە.

شیرکەتی پۆستی بریتانیا، بە ناوی "ڕۆیال مەیل"، لە ڕۆژی ٢٣ی خاکەلێوە، هیچ بەستە پۆستییەک بۆ ئێران نانێرێت و سەرجەم کاروباری پۆستیی بۆ ناردن بەرەو ئێران ڕاگرت.

لە بڕیارێکدا کە بۆ سەرجەم ئیدارەکانی پۆستی بریتانیا نێردراوە، سەرجەم ئیدارە و لقەکانی پۆستی ئەو وڵاتە ئاگادار کراونەتەوە، کە نابێت هیچ بەستە پۆستییەک بۆ ئێران بەڕێ بکرێت.

لە دوای خولی نوێی گەمارۆوە ئابوورییەکانی ئامریکا دژی ئێران شیرکەتی "دی،ئێچ،ئێڵ" ڕایگەیاندووە، کە هیچ بەستە پۆستییەک بۆ ناردن بەرەو ئێران قەبووڵ ناکات.