کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆلیسی سوید سیخوڕێکی بە ڕەگەز ئێرانیی دەسبەسەر کرد

12:29 - 30 خەزەڵوەر 2721

میدیاکانی وڵاتی سوید ڕایانگەیاندووە کە کەسێکی بە ڕەگەز ئێرانی بە ناوی ''پەیام کیا'' بە تۆمەتی سیخوڕیکردن و هاوکاریکردنی ئیتلاعاتی ڕێژیمی ئێران لەلایەن پۆلیسی ئەو وڵاتەوە دەسبەسەر کراوە.

''پەیام کیا'' تەمەن ٣٤ ساڵ، لە پۆلیس و ‌‌هێزە نیزامییەکانی سوید کاری دەکرد و دواتر لە بەشی پیشەی خۆراکی سەرقاڵی کار بووە.

هەتا ئێستا هیچ زانیارییەک لەسەر چۆنیەتیی هاوکاریکردنی ناوبراو لەگەل هێزە ئیتلاعاتییەکانی ڕێژیمی ئێران بڵاو نەبووەتەوە.

جێگای ئاماژەیە کە برایەکی ''پەیام کیا'' بە ناوی ''پەیمان کیا'' لە بەشی بەڕێوەبەریی پۆلیسى ئەمنییەتى سوید (سپۆ) کارى دەکرد و پێشتریش وەکوو شرۆڤەکار هاوکاریی ئۆرگانێکى سەربازیی ئەو وڵاتەی دەکرد و بە تۆمەتى سیخوڕى بۆ ڕێژیمى ئێران لەنێوان ساڵەکانى ٢٠١١ تا ٢٠١٥، ماوەیەک پێش دەسبەسەر کرا.