کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆلیسی هیند کەسێکی ئێرانیی بە تاوانی دزیکردن دەسبەسەر کرد

11:02 - 31 جۆزەردان 2722

ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٩ی جۆزەردان، پۆلیسی هیند، "حوسێن ڕەزافەرد ئەحمەد" خەڵکی ئێران کە لە مانگی ڕابردووەوە بە شوناسێکی ساختەیی کە خۆی وەک "مەئموورێکی ئیتلاعاتی" ناساندووە و لە "دێهلی نوێ" خەریکی دزیکردن لە شارۆمەندانی بیانی بووە، دەسبەسەر کرد.

"ڕەزافەرد ئەحمەد" لە مانگی ڕابردووەوە بۆ چارەسەریی پزیشکی لەگەڵ هاوژینەکەی چووەتە هیند و لەژێر ناوی "چاوەدێری ئەمنییەتی" باندیکی پێک هێناوە و لە بەردەم نەخۆشخانە گەورەکانی ئەو وڵاتە بە بیانووی پێبوونی ماددە سڕکەرەکان شارۆمەندانی بیانیی پشکنیوە و دزی لێ کردوون.

ڕۆژی سێشەممە دوای ئاگاداربوونەوەی سێ کەس کە خەڵکی سوودان بوونە لە دزیکردنی بڕی شەش هەزار و پێنجسەد دۆلار و هەروەها پەنجا ڕووپییەی هیندی لە کاتی پشکنینی کیفی ئەو کەسانە  لەلایەن "ڕەزافەرد ئەحمەد"، پۆلیس ئاگادار دەکەنەوە و ناوبراو دەسبەسەر دەکرێت.