کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆلێک لە کوڕان و کیژانی شۆڕشگێڕ چەکی پارێزگاری لە نیشتمانیان کردە شان

17:10 - 21 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: لە چیاکانی کوردستان ڕێوڕەسمی دەورەی سەرەتاییی پێشمەرگە بەڕێوە چوو و ژمارەیەک لە قوتابییانی دێموکرات پەیوەست بە ڕیزی پێشمەرگایەتییەوە بوون.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا لە چیاکانی کوردستاندا ڕایگەیاند، ڕۆژی دووشەممە، ٢٠ی جۆزەردان لە ڕێوڕەسمێکی بەشکۆدا، دەورەی ٢٣٦ی سەرەتاییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بە بەشداریی ژمارەیەک لە ئەندامانی ڕێبەرایەتی، فەرماندە نیزامییەکان، کادری سیاسی و نیزامی؛ پێشمەرگە و میوانان بەڕێوە چوو.

لە دەسپێکی ئەو ڕێوڕەسمەدا بە سانی نیزامی پێشوازی لە ئەندامی ناوەندیی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستان، "ڕەحیم مەنگوڕی" کرا.

لە سەرەتای ئەو مەراسمەدا، سروودی دوژمنشکێنی "ئەی ڕەقیب" خوێندرایەوە و پاشان بۆ ڕێزگرتن لە گیانفیدایی ڕۆڵەکانی کوردستان و شەهیدانی کورد و کوردستان، خولەکێک بە بێدەنگی بە پێوە ڕاوەستان.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا بەشداربووانی دەورەی سەرەتاییی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، کارتی پێشمەرگایەتیان پێ بەخشرا.

هاوکات لە بەشێکی دیکەدا، بەشداربووانی دەورە سوێندی نیشتمانییان خوارد، کە وەفادار بە ڕێباز و ئامانجی شەهیدان دەمێننەوە.

دواتر لە لایەن پێشکەشکاری مەراسمەکە بەخێرهاتنی سەرجەم میوانان کرا.

پاشان "ڕەحیم مەنگوڕی"، ئەندامی ناوەندی سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، بە بۆنەی کۆتاییهاتنی دەورەی سەرەتاییی ٢٣٦ی هێزی پێشمەرگەی کوردستان چەند وتەیەکی پێشکەش کرد.

دوای وتەکانی بەڕێز "مەنگوڕی"، سروودی قاسملوو لە لایەن بەشداربووانی دەورەوە پێشکەش کرا.

لە نێوئاخنی مەراسمەکەدا، ڕاپۆرتی پەروەردەیی فێرگە، لە لایەن "هێمن ڕەسووڵ‌ئابادی"، مامۆستای فێرگەوە پێشکەش کرا.

پاشان پەیامی بەشداربووانی دەورە، لە لایەن "شۆڕش ئابدانان"، بەشداربووی دەورەوە پێشکەش کرا.

دواتر گۆرانییەک لە لایەن  "ئومید قادری" بەشداربووی دەورە پێشکەش کرا.

لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا، کەسە یەکەم هەتا سێهەمەکان، لە بواری تاقیکاریی سیاسی و نیزامی و نەزم و دیسیپلینەوە، لە لایەن " بەهمەن دێهقان"، فەرماندەی هێزی ١١٥ـەوە خەڵاتیان پێ بەخشرا.

لە کۆتاییی ئەو ڕێوڕەسمەدا، گۆرانییەک لە لایەن "میلاد قادری" و بەندێک لە لایەن "ئاوات بایزیدیـ"ـیەوە پێشکەش کران.