کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆمپێئۆ: تەنانەت کوشتنی سەربازێکمان، کاردانەوەی توندمانی بەدواوە دەبێت

17:28 - 30 جۆزەردان 2719

کوردستان میدیا: وەزیری کاروباری دەرەوەی ئامریکا، هەڕەشەی لە ڕێژیمی ئێران کردووە کە ئەگەر سەربازێکیان بەهۆی هەوڵە ئاژاوەگێڕییەکانی ڕێژیم زیانی پێبگات، بەدڵنیاییەوە کاردانەوەی توندی سەربازییان دەبێت.

بەپێی ڕاپۆرتێکی بڵاوکراوە لە ڕۆژنامەی "واشنتۆن پۆست" لە ڕۆژی چوارشەممە، ٢٩ی جۆزەرداندا، هۆکاری سەرەکیی سەفەرەکەی "مایک پۆمپێئۆ" بۆ وڵاتی عێراق، هۆشداریدان بووە  بە ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران.

"مایک پۆمپێئۆ"، لە دانیشتنەکانیدا لەگەڵ سەرکۆمار و  سەرۆکوەزیرانی عێراق، پەیامێکی ڕوون و توندی بۆ بەرپرسانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران ناردووە و جەختی لەوە کردووەتەوە کە هەرچەندە ئامریکا خوازیاری شەڕ لەگەڵ ڕێژیمی ئێراندا نییە، بەڵام ئەگەر کوژرانی تەنانەت سەربازێکی ئامریکایی بەهۆی هێرش و جووڵەی هێزەکانی ڕێژیم یاخود گرووپە میلیشیاکانی سەر بە ڕێژیم ڕوو بدات، لەگەڵ کاردانەوەی توندی نیزامیی ئامریکا ڕووبەڕوو دەبنەوە.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا ڕایگەیاندووە کە هەر کارێک ببێتە هۆی کوژرانی سەربازێکی ئامریکایی، بارودۆخەکە بەتەواوەتی دەگۆڕدرێت.