کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆمپێئۆ ڕوو لە خامنەیی: هەڵبژاردن لە ئێران گاڵتەیەکە

11:00 - 18 خەزەڵوەر 2720

''مایک پۆمپێئۆ'' وەزیری دەرەوەی ئامریکا بەنیسبەت قسەکانی ''خامنەیی'' لە بابەت هەڵبژاردنەکانی ئامریکا لە کاردانەوەیکدا وتی: "هەڵبژاردنەکانی ئێوە وەکوو گاڵتەجاڕێک وایە".

وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە توئیتێکدا ڕوو لە ڕێبەری ڕێژیمی ئێران نووسیویەتی: ''ئێوە بە تەنیا سەدان ملیۆن دۆلارتان لە خەڵکی خۆتان دزیوە. هەڵبژاردنەکانی ئێوە بە ڕەتکردنەوەی شیاویی سەدان بەربژێر بۆ بەشداری لە هەڵبژاردنەکان، گاڵتەیەکە".

ناوبراو نووسیویەتی: ''ئەمڕۆ خەڵکی وڵاتی ئێوە لە برسیەتیدان، چوونکە ئێوە میلیاردها دۆلار لە شەڕە نیابەتییەکان بۆ پاراستنی حکوومەتی دزسالارانەی خۆتان خەرج دەکەن".

''پۆمپێئۆ'' باسی لەوەش کردووە کە ئامریکا لە مێژوودا گەورەترین نەتەوەیە و هەر واش دەمێنێت، ئێمە پێشوازی لەو ڕۆژە دەکەین کە خەڵکی ئێران بە ئاواتی خۆیان بگەن و ئێوە دەزانن کە چییە.

''عەلی خامنەیی'' لە تویئتێکدا لەهەمبەر هەڵبژاردنەکانی ئامریکا باسی لە هەڵەوەشانەوەی سیاسی، مەدنی و ئەخلاقیی ئامریکا کردبوو.