کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پۆمپێئۆ ڕوو لە خامنەیی: پارەی ئێرانییەکان بۆ خەڵکی ئێران سەرف بکە

10:52 - 30 خەزەڵوەر 2718

کوردستان میدیا: لە دژکردەوە بە تەحریمی تۆڕی هەناردنی نەوتی ئێران بۆ سووریە، وەزیری دەرەوەی ئامریکا هۆشداری دووبارەی دایە هەموو لایەک و ڕوو لە خامنەییش پەیامێکی بڵاو کردەوە.

مایک پۆمپێئۆ وەزیری دەرەوەی ئامریکا پاش ڕاگەیاندنی هەواڵی تەحریم کردنی ٩ کەس و دامەزراوە لەلایەن وڵاتەکەیەوە بە تۆمەتی گواستنەوەی نەوت بۆ دەوڵەتی سووریە، ڕوو لە عەلی خامنەیی ڕایگەیاند: لەباتی سەرف کردنی پارەی خەڵکی ئێران بۆ تێرۆریستان، خەڵکی وڵاتەکەت بژیێنە.

هەر لە درێژەی ئەم پەیامە تویتێرییەدا ناوبراو وتوویەتی: ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەبێ بڕیاری کۆتایی خۆی بدات، ژیانی خەڵکی ئێرانی بەلاوە گرینگترە یان دابینکردنی کەرتی ماڵی تێرۆریستان؟