کوردستان میدیا: ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، لە ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ، بۆ بەرزڕاگرتنی یادی هەرمانی شەهیدانی ژینگە، هەڵمەتێکی نەمامچاندن بەڕێوە دەبات.
ڕێکخراوی ژینگەپارێزانی پیرانشار، بە مەبەستی گرینگیـدان بە پرسی پارێزگاری لە دارستانەکان هەڵمەتێکی نەمامچاندن لە گردی نەورۆز و بە بەشداریی کۆڕی "بۆ مناڵان" بەڕێوە دەبات.
ئەم ڕێکخراوەیە لە ڕاگەیەندراوێکدا، داوای لە ئەندامانی ڕێکخراوەکە و هەروەها ژینگهدۆستان کردووە، که لە هەڵمەتی نەمامچاندن لە گردی نەورۆزدا بەشداری بکەن.
ئەم چالاکییە بە مەبەستی ڕێزگرتن و بەرزڕاگرتنی یادی شەهیدانی ژینگه، شەهیدان شەریف باجوەر و ئومید کۆنەپۆشی و هاوکات لەگەڵ ڕۆژی ١٠ی خاکەلێوە ـ ڕۆژی شەهیدانی کوردستان ـ بەڕێوە دەچێت.
ڕۆژی ١٠ خاکەلێوە، ساڵڕۆژی لەسێدارەدانی پێشەوا قازی و هاوڕێیانی وەکوو ڕۆژی شەهیدانی کوردستان دیاری کراوە.