لە پیرانشار ئەندام و لایەنگرانی وەفادار بە ڕێبازی شەهیدان، بەبۆنەی ١٠ی خاکەلێوە ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی کە چالاکییان تێدا کراوە بریتین لە: "قوتابخانە و مەزگەوت، کۆڵان و ڕێگای ئاواییەکانی زێوە، گەزگەسک و کاسوورەدێ".
لەو چالاکییانەدا بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێر، ڕێزیان لە شەهیدانی کوردستان گرت.
خەڵکی نیشتمانپەروەری کوردستان لە ١٠ی خاکەلێوە، ڕۆژی شەهیدانی کوردستان، لەگەڵ ڕێبازی پڕسەروەریی شەهیدان پەیمان نوێ دەکەنەوە و وەفاداریی خۆیان بە ئامانجی شەهیدان دووبارە دەکەنەوە.
١٠ی خاکەلێوەی ١٣٢٤ی هەتاوی، ''پێشەوا قازی محەممەد'' هاوڕێ لەگەڵ ''سەیفی قازی'' و ''سەدری قازی'' لە چوارچرای مەهاباد، لەلایەن ڕێژیمی پەهلەوییەوە لەسێدارە دران.