کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرۆزبایی جێژنی ٢٥ی گەلاوێژ لە خەڵکی کوردستان دەکرێت

09:31 - 23 گەلاوێژ 2720

ئەندامان، لایەنگران، تێکۆشەران، دڵسۆزان، نیشتمانپەروەران و وەفاداران بۆ سەلماندنی خۆشەویستی و گیانفیدایی خۆیان بۆ خاکی کوردستان لە بەرەبەری ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

ئەندامانی دڵسۆزی حیزبی دێموکرات لە بۆکان بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد و تراکت و شیرینییان بڵاو کردەوە. هەروەها لە شوێنەکانی وەک عەلی ئاباد هەتا کوڵتەپە، فەرهەنگیان، میراوا، جادەی سەد، نەخۆشخانەی تازە و شەقام و کۆڵانەکان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە بردووە.

هەر لە بۆکان لە شوێنەکانی وەک: "باخچەی گەورە، تەرەغە، عەزیزکەند، سێڕێیانی کێوی تەرەغە ـ نۆبار، سێڕیانی نۆبار قەرەکەند، سێڕێیانی دونگوز، سێڕێیانی ئاختەتەر، شێخلەر، شەبەکە بێهداشتی بۆکان، نەخۆشخانەی کۆن، ئازمایشگای مەرکەزی، مزگەوتی مێعراج، مزگەوتی حەسەن ئیفتخاری، قوتابخانەی نیایش، ساڵمەندان، شەقامی عەشایر، بێهداشت و بێهزیستیی عەلی ئاباد، مزگەوتەکانی سەلاحەدین ئەیووبی، مزگەوتی بازاڕی مەجبوراوا، مزگەوتی حاجی ئیبراهیم ئازەری، ئیدارەی دوخانیات، قوتابخانەی ئیستقلال و شەرەف هەروەها ئیستەخری ڕەشید عەبدوڵڵاهی" چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.

لە سەوڵاوا تێکۆشەرانی دێموکرات بە بڵاوکردنەوەی تراکت و پوستێری تایبەت چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

لە درێژەی چالاکییەکاندا لە تارانی پێتەختی ڕێژیمی ئێران لەگەڵ ڕێبازی حیزبی دێموکرات پەیمان نوێ کرایەوە.

لە نێ، شۆڕشگێڕانی دێموکرات بەبۆنەی ٢٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات لە شوێنەکانی وەک: "مەیدانی دوکتور قاسملوو" چالاکیی تەبلیغییان بەڕیوە برد.

لە پیرانشاری قارەمانەوە ڕۆڵەکانی دێموکرات لە  شەقامی مەنگووڕ، کۆلانەکانی دەوروبەری قوتابخانەی شورا و گوندەکانی دربکە و خراپە چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.

 لە هەورامانی دێموکراتەوە لە گوندی "ڕووەرە و هەجیج" تراکت و پوستێری تایبەت بە ٢٥ی گەلاوێژیان بڵاو کردووەتەوە. هەروەها پێشمەرگانی شار لە هەجیج بەبۆنەی ۲٥ی گەلاوێژ ساڵڕۆژی دامەزرانی حیزبی دێموکرات پەیمانیان نوێ کردووەتەوە کە هەتا دوایین ساتەکانی ژیان بە ڕێبازی حیزبی دێموکرات وەفادار دەمێننەوە.