دەزگای ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ١٢٢هەمین ساڵڕۆژی "ڕۆژنامەگەریی کوردی" پەیامێکی پیرۆزبایی ڕوو لە ڕۆژنامەوانانی دەروەستی کورد بڵاو کردەوە.
دەقی ئەو پەیامە بەم چەشنەیە:
ڕۆژنامه‌نووسی كوردی ده‌روه‌سته به‌رامبه‌ر به هه‌قیقه‌ت و گه‌شه‌كردن.
ڕۆژنامه‌نووسی، نه‌ته‌نیا كارێکە وه‌كوو كاره‌كانی دیكه‌ی نێو كۆمه‌ڵگا، به‌ڵكوو ئه‌ركێكی ئه‌خلاقیشه كه زانیاری به كۆمه‌ڵگا ده‌دات و وشیاری له‌نێو كۆمه‌ڵگادا بڵاو ده‌كاته‌وه. سه‌ره‌ڕای ئه‌وانه‌ش، ڕۆژنامه‌گه‌ریی كوردی ئه‌ركێكی گه‌وره‌تریشی له‌سه‌ر شان بووه كه بریتی بووه له پاراستن و په‌ره‌دان به زمانی كوردی كه كۆڵه‌كه‌ی ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییه.
له ٢٢ی ئاڤریلی ١٨٩٨ـەوه كه "مێقداد مه‌دحه‌ت به‌درخان"، یه‌كه‌م ڕۆژنامه‌ی كوردیی به ناوی "كوردستان" له قاهیره چاپ و بڵاو كرده‌وه، هەتاكوو ئێستا ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی سه‌دان مله و هه‌ورازی بڕیوه و له‌نێو نه‌ته‌وه‌یه‌كی بنده‌ست كه له چه‌ند بڕگه‌یه‌كدا نه‌بێت، حكوومه‌ت و ده‌سه‌ڵاتێكی نه‌بووه تاكوو پاڵپشتی ڕۆژنامه‌نووسی بێت، سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی له بواری گه‌یاندنی زانیاری و ده‌روه‌ستی له بڵاوكردنه‌وه‌ی زانیاریی دروست و پاراستن و په‌ره‌دان به زمانی كوردیدا تۆمار كردووه.
ڕۆژنامه‌نووسیی ئه‌مڕۆی كوردی هه‌ر چه‌ند له بواری تێكنیكه‌وه پێشكه‌وتنی زۆری به‌خۆوه بینیوه و ده‌ره‌تانه‌كان یه‌كجار زۆر به‌رفروانتر بوونه، به‌ڵام پێویسته كه پابه‌ندی سێ بنه‌مای سه‌ره‌كیی ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی بێت: "ده‌روه‌ستی به‌رامبه‌ر به هه‌قیقه‌ت و ڕاستی، پاراستن و په‌ره‌دان به زمانی كوردی، پاراستنی سنووره‌كانی به‌رژه‌وه‌ندیی باڵای نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانیی كوردستان".
له ساڵڕۆژی ڕۆژنامه‌نووسیی كوردیدا وێڕای پیرۆزبایی له هه‌موو ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌روه‌ستی كورد و كوردستانی، هیواخوازین كه به‌ربه‌سته‌كانی به‌رده‌م ئازادیی ڕاده‌ربڕین و چاپه‌مه‌نی كه له‌لایه‌ن داگیركه‌رانی كوردستان و به‌تایبه‌ت كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌خرێنه به‌رده‌م ڕۆژنامهنووسانەوە له‌نێو بچن و ڕۆژنامه‌نووسیی كوردی له كه‌شێكی ئازاد‌دا به پێبه‌ندی به ڕاستی و ده‌روه‌ستی به‌رامبه‌ر به گه‌شه‌كردنی كوردستان و كورد، باڵای زیاتر بكات.
حیزبی دێموكراتی كوردستانی ئێران
ده‌زگای ڕاگه‌یاندنی گشتی
٢٢ی ئاڤریلی ٢٠٢٠ی زایینی
٣ی بانه‌مه‌ڕی ٢٧٢٠ی کوردی