کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرۆزبایی پێشمەرگەکانی شار لە بۆکان به بۆنەی ٢ی ڕێبەندان

11:34 - 1 رێبەندان 2719

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی شار بە بۆنەی ٢ی ڕێبەندان ساڵڕۆژی دامەزراندنی کۆماری کوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

پەیامی پێشمەرگەکانی شاری بۆکان بە بۆنەی جەژنی پیروزی ٢ی ڕێبەندان. جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە خەڵکی خۆشەویستی کوردستان، حیزبی دێموکرات، سەرجەم کادر، پێشمەرگە و ئەندامانی پیرۆز بێت.

هەروەک دەزانین ٧٤ ساڵ لەوەپێش یەکەم دەوڵەتی کوردی بە نێوی کۆماری کوردستان بە ڕێبەرایەتیی پێشەوای نەمر قازی محەممەد بونیات نرا. بەڵام دوژمنانی نەتەوەی کورد چاویان پێی هەڵنەهاتوو بە گەلەکۆمەگ دوای ١١ مانگ کۆمارە خۆشەویستەکەمان لێدەڕوخێنن. ئەوەیکە جێگای سەرنجە ئەوەیە کە دوای ٧٤ ساڵ نەتەنیا ورەمان نەڕووخاوە بەڵکوو بۆ وەدیهاتنی خەون و ئاواتەکانی کۆمارە پیرۆزەکەی کوردستان هەنگاوەکانمان پتەوتر و شێلگیرتر لە جاران کردووە و هەتا کۆتایی ئەو ڕێگایە کە سەرکەوتنی خەباتی کوردە درێژەدەری ڕێبازەکەی پێشوای نەمر قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی دەبین.