یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران لە پەیامێکدا بەبۆنەی ٥٠هەمین ساڵیادی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان پەیامی پیرۆزبایی بۆ ئەو ڕێکخراوەیە نارد.
دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:
پەیامی پیرۆزبایی یزاکا لە یەکیەتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامی کوردستان
بە ناوی بەرزە ناوی اللـە
السلام علیکم و رحمةاللـه و بركاته
بەڕێزان ئەندامان و مامۆستایانی یەکیەتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان
بەبۆنەی ٥١هەمین ساڵوەگەڕی دامەزرانی یەکیەتییەکەتان، (یەکیەتیی زانایانی ئایینیی ئیسلامیی کوردستان) گەرمترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوادارین لە ڕاستای خزمەتی زیاتر بە ئایینی ڕاستەقینەی ئیسلام و گەلە مافخوراوەکەمان شێلگیرانە بەردەوام بن و زیاتر بایەخ بە پەروەردەیەکی درووست و ڕێڕەوێکی هۆشیارانەی گەلەکەمان، بە تایبەت چینی تازە پێگەیشتوو لە کچان و کوڕانی نیشتیمان بدەن کە هەر ئەوەش ئەرکی سەر شانی زانا و مامۆستای دڵسۆزی ئایین و نیشتمانە، هیوادارین هەمیشە سڵامەت و سەربەرز بن.
یەکیەتیی زانایانی ئایینیی کوردستانی ئێران
٣٠ی خەرمانانی ١٤٠٠ی هەتاوی
٢١ی سێپتامبری ٢٠٢١ی زایینی