کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرۆزبایی ئەندامانی حیزبی دێموکرات لە نەغەدە بەبۆنەی ٢ی ڕێبەندانەوە

16:14 - 3 رێبەندان 2719

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە ئەندامان و پێشمەرگەکانی شار، جێژنی ٢ی ڕێبەندان لە خەڵکی بەشەرەفی کوردستان، حیزبی دێموکرات، کادر، پێشمەرگە و ئەندامانی حیزب پیرۆزبایی دەکەین.

لە زستانێکی ساردی ٧٤ ساڵ بەر لە ئێستا، بە ورەیەکی هەتاوئاسا بەستەڵەکی داگیرکاریی کوردستان کۆتایی پێ هێنرا و کۆماری کوردستان بەدەستی پێشەوای نەمر قازی محەممەد ڕاگەیەندرا.

گەرچی ئەم کۆرپە ساوایە بەرگەی چاوچنۆکیی دوژمنانی کوردی نەگرت و بە ئەوپەڕی هێزی دوژمنکارانە بە تێگەیشتنی خۆیان لە خاکیان نا، بەڵام خوێنی سەرکردە و ئەزموونی حوکمڕانیی کورد بوو بە هەوێنی سەربەخۆخوازیی پانتایی خاکی داگیرکراوی لە هەر چوار پارچە تەنییەوە.

 ئێستا پاش تێپەڕبوونی سێ چارەکی سەدەیەک، ورەمان پۆڵایینتر و هەنگاومان پتەوتر هەتا کۆتایی ئەو ڕێگایە و وەدیهاتنی ماف و ئاواتی لە مێژینەمان درێژەدەری ڕێبازەکەی پێشوای هەرمان قازی و قاسملوو و شەرەفکەندی دەبین.

سڵاو لە ڕۆحی پاکی شەهیدانی نیشتمان

 ناوچەی سندووس، نەغەدە