کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیرۆزباییی لێپرسراوی گشتیی حیزبی دیمۆکرات لە دوکتور پەیمان بابایی

14:21 - 14 بانەمەڕ 2719

کوردستان میدیا: بەڕێز "مستەفا هیجری"، لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، پیرۆزبایی لە دوکتورپەیمان بابایی کرد.

ڕۆژی شەممە، ۱٤ی بانەمەڕ، بەڕێز مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران پێشوازی و پیرۆزبایی لە دوکتور پەیمان بابایی، ئەندامی حیزبی دێموکرات و مامۆستای زانکۆ کرد، کە لە زانکۆی سەلاحەدینی شاری هەولێر، بڕوانامەی دکتۆرای زمانی ئینگلیسیی بە پلەی نایاب وەرگرتووە؛ بەڕێزیان ڕوو لە دوکتور پەیمان ڕایگەیاند: "شانازییە بۆ حیزبی دێموکرات کە ئەندامی وەک دوکتور پەیمانی هەیە، کە سەرەڕای هەموو کەموکۆڕییەکان و کەمیی ئیمکانات و ژیانی ئاوارەیی، بڕوانامەی بەرز بەدەست دێنێت".

لە بەرانبەردا، دوکتور پەیمان بابایی، وێڕای سپاس و پێزانین لە بەڕێز کاک مستەفا هیجری بۆ پێشوازی گەرمییان، ڕایگەیاند: شەرەفمەندم کە ئەندامی حیزبی دێموکراتم و باسی لەوە کرد، کە نەک بڕوانامەکەم بەڵکوو هەموو ژیان و تەمەنم بۆ خزمەت بە حیزبی دێموکرات تەرخان دەکەم و هەموو پەروەردە و پێگەیاندنمان قەرزداری مەکتەبی پڕ لە شانازیی قازی و قاسملوو و شەرەفکەندین.