کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیسیی هەوا لە ئەهواز ژیانی خەڵکی لەگەڵ کێشە بەرەوڕوو کردووەتەوە

11:42 - 22 رێبەندان 2719

لە چەند ڕۆژی ڕابردودا هەوای شاری ئەهواز بەهۆی بەکارهێنانی مازووت بە جێگەی گاز لە وێستگەی "ڕامین" چەند قات هەوای ئەو پارێزگایەی پیستر کردووە.

دووکەڵی ئەو وێستگەیە مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژینگە و ژیانی خەڵک درووست کردووە.

لەم پەیوەندییەشدا ڕێکخراوی ژینگەپارێزیی ڕێژیم لە ئەهواز هیچ هەنگاوێکی کردەیی بۆ چارەسەریی ئەم کێشەیە هەڵنەگرتووە.

بەڕێوەبەری ژینگەپارێزیی خوزستان وتوویەتی، هۆکاری پیسیی هەوا لەو پارێزگایەدا بۆ بهکارهێنانی مازووت لە وێستگەی ڕامین لەو شارە دەگەڕێتەوه.

مازووت یا "نەوتی کوورە"مادەیەکی نەوتییە کە دوای پاڵاوتنی نەوتی خام، نەفتالین، بێنزین و نەوتی سپی بەدست دێت.

ئەم ماددەیە مەترسییەکی گەورەی لەسەر ژینگەی ئەهواز درووست کردووە.

بەرپرسانی ڕێژیم لە پارێزگای خوزستان هەتا ئێستا بۆ ڕوبەڕووبونەوە لەگەڵ ئەم کێشە و مەترسییە هیچ هەنگاوێکی کردەییان لەو پەیوەندییەدا هەڵنەگرتووە و پیسیی هەوا هەڕەشە لە گیانی خەڵک و ژینگەی ئەهواز دەکات.