کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەک بۆ بەرهەمەکانی هونەرمەند محەممەدسابیر سابیر لە سنەکرایەوە

16:47 - 26 خاکەلێوه 2714

کوردستان میدیا: بەرهەمە خۆشنویسییەکانی محەممەدسابیر سابیر، هونەرمەنی خۆش خەتی کورد لە پیشانگایەکدا لە شاری سنە خرایە بەر دیدی هۆگرانی ئەو رشتە هونەرییە.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، ئەو پیشانگایە کە ٥٢ بەرهەمی \'\'محەممەد سابیر\'\'ی لەخۆ گرتووە، کۆمەڵێک بەرهەمی بە زمانی کوردیشی تێدا نمایش کراوە.
لەو پێوەندییەدا هەواڵدەریی ئیسنا نووسیویەتی: ئەو پیشانگایە رێکەوتی ٢٣ی خاکەلێوە کراوەتەوە و هەتا ٢٨ی خاکەلێوە درێژەی دەبێت.
محەممەدسابیر سابیر ساڵی ١٣٢٤ی هەتاوی لە شارستانی سەقز لە دایک بووە و هونەری خۆش خەتی و خۆش‌نووسیی لە لای مامۆستایانی کۆچکردوو \'\'ئەحمەد حەواری نەسەب و مەهدی کەماڵی کوردستانی\'\' فێر بووە.

8271.jpg
محەممەدسابیر سابیر


ئەو هونەرمەندە گەورە لە ئەنستیتۆی هونەری تاران لە بواری هونەردا خوێندوویەتی و لە ساڵی ١٣٦٣ پلەی نموونەیی وەرگرتووە و لە ساڵی ١٣٦٤ بە هاوکاریی هونەرمەندە خۆش خەتەکانی شای سنە، \'\'ئەنجومەنی خۆش‌نووسان ــ لقی سنه\'\'یان دامەزراندووە و بۆ ماوەی ١١ ساڵ سەرپەرستیی ئەو ئەنجومەنەی لە ئەستۆدا بووە.
محەممەدسابیر سابیر ساڵی ١٣٨٦ بڕوانامەی بان نموونەیی وەرگرتووە و سەرەڕای ئەوەی کە هەنووکەش لە پیشەکەیدا بەردەوامە، زیاتر لە ٥٠ قوتابیی توانیویانە پلەی نموونە و بان نموونەیی وەربگرن.