کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەکی تایبەت بۆ هونەرمەندێکی خۆشنووسی کوردستانی ئێران، لە هەولێر کرایەوە

15:48 - 27 بەفرانبار 2712

کوردستان میدیا: پیشانگایەکەی تایبەتیی بۆ بەرهەمەکانی خەلیل کویکی هونەرمەند و شێوەکاری کورد، لە شاری هەولێر لە هەرێمی کوردستان کرایەوە.

ماڵپەڕی کوردستانی نوێ بڵاوی کردەوە، رێکەوتی ٢٤ی بەفرانباری ١٣٩١ی هەتاوی، بەڕێوەبەرایەتیی هونەری شێوەکاری لە شاری هەولێر، پیشانگایەکیان بۆ بەرهەمە هونەرییەکانی خەلیل کویکی هونەرمەندی شێوەکاری خەڵکی ناوچەی قەسری شیرین کردەوە.

لەم پیشانگایەدا نزیکەی ٢٥ تابلۆی هونەریی خەلیل کویکی نمایش کران کە لەگەڵ پێشوازیی گەرمی هونەرمەندان و هونەردۆستانی هەرێمی کوردستان بەرەوڕوو بووەوە.
خەلیل کویکی ساڵی ١٣٤٤ لە شاری قەسری شیرین لە دایک بووە و ساڵی ٢٠٠٤ بڕوانامەی ماستەری شێوەکاریی لە زانینگەی تاران وەرگرتووە.
ناوبراو بڕوانامەی ئەنجومەنی خۆشنووسانی ئێرانیشی وەرگرتووە و هەنووکە مامۆستای شێوەکاریی زانینگەی تارانە.
کویکی هەتا ئێستا لە ئێران و دەرەوەی ئێران چەندین پیشانگای کردووەتەوە.