کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەکی ماکێت و نیگارکێشی لە زانینگەی پەیام نووری سنە بەڕێوەچوو

14:45 - 4 بانەمەڕ 2714

کوردستان میدیا: ئەنجومەنی میعماریی زانینگەی پەیام نووری سنە، پیشانگایەکی تایبەتیی بۆ ماکێت و نیگارکێشی لەو زانینگەیەدا بەڕێوەبرد.
بەپێی راپۆرتی کوردستان میدیا، بەبۆنەی رۆژی ٣ی بانەمەڕ رۆژی میعماری، پیشانگایەکی تایبەت بۆ بەرهەمەکانی خوێندکارانی رشتەی میعماری کە ماکێت و نەقاشیی لەخۆ گرتبوو، بە رووی بەشداراندا کرایەوە.
ئەو پیشانگایە بۆ ماوەی دوو رۆژ، ٣ و ٤ی بانەمەڕ بەردەوام دەبێت.