کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشانگایەکی وێنە و نیگارکێشی لەسەر هونەرمەندانی کوردستان لە بۆکان بەڕێوە چوو

11:40 - 3 خەزەڵوەر 2721

پێشانگایەک لە بۆکان کراوەتەوە کە تێیدا وێنەی هونەرمەندان، دیمەن و داب و نەریتی کوردستان خراوەتە بەر دیدی خەڵکەوە.

ئەو پێشانگایە لەلایەن ١٣ کەس لەژێر ناوی "زایەڵەی هونەر" لەو شارە بەڕێوە دەچێت. لەو پیشانگایەدا  ۱۱۱ تابلۆ پیشان دراون.

بەشێک لە تابلۆکان نەقاشین و بەشێکیان تەڕاحین کە باس لە کولتووری کورد و کوردستان دەکەن .

مەبەستی سەرەکیی ئەو پێشانگایە ئەوەیە کە مێژووی کورد و ناوی ئەو هونەرمەندانە هەر بە زیندوویی ڕابگرن.