کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیشمەرگەیەکی دێرین لە شاری "کامیاران" کۆچی دوایی کرد

12:57 - 8 جۆزەردان 2720

ڕۆژی چوارشەممە ٨ی جۆزەردانی ١٣٩٩ی هەتاوی، پێشمەرگەیەکی دێرینی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بە ناوی "سەدیق حوسێنی" خەڵکی گوندی "لۆن‌سادات" سەر بە شاری "کامیاران" ماڵاوایی لە ژیان کرد.

کاک "سەدیق" کاتی خۆی دوای هیرشی داگیرکەرانی ڕێژیمی ئێران بۆ سەر خاکی کوردستان، پەیوەست بوو بە ڕیزی هێزی پێشمەرگەی کوردستانەوە و بۆ بەرگری‌ کردن لە خاک و نیشتمانەکەی چەکی شەرەفی لە شان کرد.

هەروەها شەهید "سەعدی حوسێنی" برای کاک "سەدیق" یەکێک لە پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکرات بووە کە لە ڕێکەوتی ٢٣ی رێبەندانی ساڵی ١٣٦٣ی هەتاوی، لە شەڕێکی نەخوازراودا، لە "وشکەڵانی مەریوان" تێکەڵ بە کاروانی سوورخەڵاتی شەهیدان بوو.

کاک "سەدیق حوسێنی" هەتا دواساتەکانی ژیانی بە ڕێبازی شەهیدان وەفادار مایەوە.

حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەرەخۆشی لە بنەماڵە، خزم و کەسوکاری ناوبراو دەکات و خۆی بە شەریکی خەمیان دەزانێت.