٧٧ پیشەی بەرهەمهێنانی سیمان بەهۆی پچڕانی بەرق دەستیان لە بەرهەمهێنانی سیمان کێشاوەتەوە.
"عەبدولڕەزا شێخان" دەبیری ئەنجوومەنی سێنفیی کارفەرمایانی پیشەی سیمان وتوویەتی: "لە زۆربەی پیشەکانی بەرهەمهێنانی سیمان بەرق پچڕاوە و ناتوانن سیمان بەرهەم بێنن".
لە ماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەند پیشەی بەرهەمهێنانی سیمان لەگەڵ نەبوونی" کارەبا، گاز، سووتەمەنی" بەرەوڕوو بوونەتەوە و بەرهەمهێنانیان بەڕێژەیەکی بەرچاو دابەزیوە.
کێشەی نەبوونی "بەرق، گاز و سووتەمەنی" بووەتە هۆکارێک کە نرخی سیمان بەرز بێتەوە.