کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیلانی سپای تێرۆریستی پاسداران پێی ناوەتە قۆناغێکی دیکەوە

11:19 - 23 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: ڕێکخراوی سپای تێرۆریستی پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران لە ڕێگای مەشرووبەوە خەڵک ژەهراوی دەکات و ئەوەش پیلانێکی دیکەیە دژی خەڵک.

لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هەواڵی ئەوە بڵاو بووەتەوە کە لە چەندین شاری کوردستانی ڕۆژهەڵات لەوانە شارەکانی بانە، پیرانشار و بۆکان ژمارەیەک لە هاووڵاتییانی کورد بە هۆی خواردنەوەی مەشرووب بەتوندی ژەهراوی بوونە و دواتر بۆ نەخۆشخانەکان گوازراونەتەوە. هەتا ئێستا ٨ کەس لەو کەسانەی کە بە هۆی خواردنەوەی مەشرووبەوە ژەهراوی بوونە گیانیان لە دەست داوە. سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوەبارەیەوە ڕایگەیاندووە، ژەهراوی بوونی ئەو کەسانە بابەتێکی ئاسایی نییە و دەکرێت پیلانی ڕێکخراوی سپای پاسداران بێت و ئەو مەشرووبانە لە لایەن سپاوە ڕەوانەی بازاڕ کرابێت. ئەو سەرچاوەیە باسی لەوەش کردووە که هەندێک لەو مەشرووبانە حەبی ڕەوانگەردانی تێدەکرێت و ڕەوانەی بازاڕ دەکرێت کە ئەوەش بە هاوکاریی ناوەندە ئەمنییەتییەکانی ڕێژیمەوە لە کوردستان ئەنجام دەدرێت.

بازرگانی بە مەشرووب واتا خواردنەوە ئەلکۆڵییەکان لە ئێراندا قەدەغەیە، بەڵام خودی بەرپرسانی ڕێژیم هاوردەکەری سەرەکیی مەشرووب بۆ ئێرانن. ڕۆحانی سەرکۆماری ڕێژیمی ئێران باسی لەوە کردبوو که ئێمە لە ڕێگای زەمینی پێش به قاچاخ دەگرین، بەڵام لە ڕێگای دەریاوە قاچاخ ئەنجام دەدرێت.