كۆماری ئیسلامیی ئێران له ڕێگه‌ی مۆره دیاره‌كانی خۆیه‌وه هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دا كه كورده‌كانی نیشته‌جێ له تاران بكێشێته سه‌ر سندووقه‌كانی به‌ناو ده‌نگدان.
كه‌سێك به ناوی "عەبدوڵڵا به‌هرامی" كه خه‌ڵكی بۆكانه و له باندی مۆره‌ی به‌دناوی ڕێژیم "قه‌سیم عوسمانیـ"ـه، له‌ژێر ناوی كاری سه‌ركه‌وتوانه‌ی بازرگانی و پرۆپاگه‌نده‌ی هه‌ڵخڵه‌تێنه‌ر، ده‌یهه‌وێ ده‌نگی كورده‌كانی نیشته‌جێی تاران وه‌ر بگرێ و بیخه‌نه سندووقی درێژه‌دان به ته‌مه‌نی ڕێژیم.
"به‌هرامی" كه خه‌ڵكی بۆكانه و ساڵانێكی زۆر چه‌كداری نهێنیی فه‌رمانده‌كانی به‌سیج بووه، له ڕێگه‌ی "قه‌سیم عوسمانیـ"ـه‌وه بردراوه‌ته نێو باندی بازرگانیی فه‌رش و له تاران جێگیر كراوه.
ناوبراو به مه‌دره‌كی خوێنده‌واریی نزیک له دیپلۆمهوه ئێستا به ناوی دوكتور ده‌یناسێنن و به‌و شێوه و له ڕێگه‌ی جه‌عل و چه‌واشه‌كارییه‌وه وه‌كوو كه‌سێكی سه‌ركه‌وتوو له‌لای خه‌ڵک پێناسه‌ی بكه‌ن و كورده‌كانی نیشته‌جێیی تارانی پێ ههڵخڵهتێنن.
ئه‌م فرتوفێڵ و چه‌واشه‌كارییانه‌ی بانده جۆربه‌جۆره‌كانی ڕێژیم هۆكاره‌كه‌ی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌یكه خه‌ڵک به وشیاریی ته‌واوه‌وه بڕیاری بایكۆتی شانۆگه‌رییه‌كانی ڕێژیمیان داوه و مۆره به‌دناوه‌كانی ڕێژیمیش ئێستا وه‌گه‌ڕ كه‌وتوون تاكوو به‌شكوو ژماره‌یه‌ک خه‌ڵک فریو بده‌ن و بیانكێشنه سه‌ر سندووقه‌كان.