کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیلانی ڕێژیمی ئێران بۆ گۆڕینی دێموگرافیای کوردستان

12:12 - 14 خەرمانان 2720

لە ڕاستای پیلانەکانی ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بۆ گۆڕینی دێموگرافی و بەتاڵانبردنی سەرچاوەکانی کوردستان، کەسانێک لە ناوچەی ئەهواز ڕوویان لە کوردستان کردووە و لە ڕێگای تەماح وەبەرنان لە هەوڵدان زەوی و مڵکی کوردستان داگیر بکەن.

بەپێی زانیارییەکان خەڵکی ناوچەکانی باشووری ئێران بۆ کڕینی خانوو و زەویی جووتیاری ڕوویان لە پیرانشار کردووە و داوا لە خەڵک دەکەن کە زەویی جووتیاری و خانوویان پێ بفرۆشن و لەهەمبەر ئەو ویستەی خۆیان بەڵێنیی پارەی زیاتر بە خەڵک دەدەن.

ڕێژیمی ئێران بەردەوام لە هەوڵدایە کە پێکهاتەی کوردستان بگۆڕێت و بە تێغزاندنی نەتەوە غەیرە کوردەکان بۆ نێو جوغرافیای کوردستان، کێشە و ئاژاوە لەنێوان کورد و نەتەوەکانی دیکە دروست بکات.

هەروەها ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران بە حوکمی ئەوەی کە کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بواری کەش و هەوا، سەرچاوەی ئاوی، زەویی کشتوکاڵ، کانزاکان و بەگشتی سەرچاوە سروشتییەکان دەوڵەمەندە، بە ئاشکرا هەوڵی لەنێوبردنیان دەدات.