کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پیلانەکانی ڕێژیم بۆ تاڵانی سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان درێژەی هەیە

12:44 - 30 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: ڕێژیمی ئیسلامیی ئێران، بە بیانووی جۆراجۆر یەک لەوانە بواری ئەمنییەتی، سەرچاوە سروشتییەکانی کوردستان بەتاڵان دەبات.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا، ڕێژیمی ئێران لە سەرتاسەری ئێراندا و بەتایبەتی کوردستان ئەو شوێنانەی کە زێڕیان تێدایە به بیانووی جۆراجۆر تاڵانیان دەکات.

هەواڵنێری ماڵپەڕی کوردستان میدیا، باسی لەوە کرد، ڕێژیمی ئێران لە کوردستاندا، لە ڕێگای مۆرەکانی خۆیەوە هەموو بەربەستەکان لا دەبات و دواتر سەرچاوە سروشتییەکان بەتاڵان دەبات.

لەو ڕاپۆرتەدا، کە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیا گەیشتووە، ڕێژیمی ئێران لە کوردستاندا، بە بیانووی کاروباری ئەمنییەتی کانگا زێڕەکان تاڵان دەکات.

هاوکات ڕێژیمی ئێران بۆ ئەوەی کە دەستی به سەرچاوە ژێرزەوینییەکان بگات، بە بیانووی لافاو، بەنداوسازی یا پرۆژەی ئاوەدانیی، خەڵک لە هەندێک شوێندا ڕادەگوازێت.

ڕێژیمی ئێران کە بە زۆرەملێ و سەرکوت دەسەڵاتی خۆی بەسەر کوردستان سەپاندووە، لە پێناوی بەرژەوەندییەکانی خۆی، لە هیچ کارێک دەست ناپارێزێت.