کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێترۆشیمیی "ئیلام" تەنیا کارەسات بۆ ژینگە دەخولقێنێت

12:22 - 20 بەفرانبار 2720

پێترۆشیمیی "ئیلام" سەرەتای مانگی بەفرانباری ئەمساڵ دەستی بەکار کرد و بە بڕیاری "حەسەن ڕووحانی" سەرکۆماری ڕێژیم کاری بەرهەمهێنانی دەست پێکرد؛ ئیستا ئەو پێترۆشیمییە خەریکە کارەسات دەخولقێنێت.

فازی ٢ی پێترۆشیمیی "ئەلفین" و یەکەی "شیرین سازی" دەستیان بە بەرهەمهێنان کردووە.

دوای چەند ڕۆژ لە دەستبەکاربوونی ئەو دوو بەشەی پێترۆشیمیی ئێلام ئێستا هاووڵاتییان دەڵین: ''دووکەڵ و پیسایی ئەو پێترۆشیمییە سروشتی ئیلام و بەتایبەتی شاری چوار خەریکە لەناو دەبات".

هاووڵاتییان باس لەوە دەکەن کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران درۆیان لەگەڵ خەڵک کردووە و تەنیا بۆ ڕەواڵەت هاتوون ئەو دوو بەشەی پێترۆشیمییان خستووەتە گەڕ".