کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

٣ پێرسۆنێلی دەرمانخانەیەک لە کرماشان بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەست داوە

18:19 - 20 رەشەمه 2719

دوای بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە کوردستان و ئێران، چەند پزیشک و کادری دەرمانی گیانیان لەدەست داوە.

ڕۆژی ٣سێشەممە ٢٠ی ڕەشەمە، سەرۆکی ''کۆڕی بەڕێوەبەری سێنفیی دەرمانخانەکانی پارێزگای کرماشان'' هەواڵی تووشبوونی ٣ ئەندامی دەرمانخانەی شەوانە‌ڕۆژیی ''دوکتور.ل'' بە ڤایرۆسی کۆرۆنای ڕاگەیاند.

ناوی ئەو ٣ کەسە بریتین لە: ''دوکتور.م''، ''ا.ک'' و خاتوو''م،ن''.

دەرمانخانەکان بەهۆی قەرەباڵغیی خەڵک بۆ کڕینی پێداویستییە دەرمانییەکان شوێنیکی مەترسیدارە، بەتایبەت ئەو پزیشک و کارمەندانەی کە لەو شوێنە کار دەکەن.

تاکوو ئێستا زیاتر لە ١٣ کەس لەو کەسانە گیانیان لەدەست داوە.