ئەندامان و لایەنگرانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان لە بەڕێوەبردنی چالاکیی تەبلیغی بەردەوامن.
لە بۆکان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز لە: "کوی محەممەدی، مەجبورئاوا، جادەی بەنداو لە شاری بۆکان، سێڕێیانی خاوەران، شەقامی سەقز، کوچەکانی دیمەنی ٢١ و ٢٢ و زۆربەی شوێنەکانی شار" چالاکیی تەبیلغی بەڕێوە چوو.
لە گوندی "نییەر" بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە ئاڵای کوردستان هەڵ کرا و دروشم لە ەر دیوارەکانی ئەو گوندە نووسرا.
لە سنە بۆ جاری چەندەم چالاکیی تەبلیغی لە کوچکەڕەش و نێو شار بەڕێوە چوو.
له سهقز، بهبۆنهی ٢٦ی سهرماوهزهوه له: "گەردەنەی سەرا، بەینی سەقز و بۆکان، ئیستگای پاس وچهندین ناوچهی دهوری شار" چالاكیی تهبلیغی بهڕێوه چوو.
ئەندامانی حیزبی دێموکرات بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان بە شێوەیەکی بەربڵاو چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شار و گوندانەی کوردستان کە چالاکیی تێدا بەڕێوە چووە بریتین لە: "گوندەکانی تەنگیسەر، ئەحمەد غەریب، کانی دۆ و نجێ؛ شارەکانی بانه، شنۆ، نەغەدە، پاوە، مەهاباد، کامیاران و مەریوان".