کوردستان میدیا: چه‌ند رۆژ پێش ئێستا هێزه‌کانی رێژیم به دانانی خاڵی پشکنینیان له رێگای ئاواچێق، پێش‌گیرییان له هاتنی ئاژه‌ڵداران بۆ ناوچه سنوورییه‌کانی چاڵدران کرد که له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تیی خه‌ڵک به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه.
پاش ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی خه‌ڵک، لێپرسراوانی رێژیم ئیزنی هاتوچۆی ئاژه‌ڵدارانیان بۆ ناوچه‌ی کوێستانییه‌کان دا.
هێڵی کۆتایی سنوور، که شوێنی حه‌سانه و هه‌ڵدانی ده‌واری ئاژه‌ڵدارانه، بۆته ناوچه‌ی قه‌ده‌غه کراو و هێزه‌کانی سپای پاسداران پێشیان به هه‌ڵدانی ده‌واری بنه‌ماڵه‌کان گرتووه.
ناوچه‌ی زۆزانی چاڵدران، له گه‌ور سپییه‌وه بگره هه‌تا خان‌گوڵ، که شوینی جێگیر بوونی ئاژه‌ڵدارانه و زۆربه‌ی لێڕه‌واره‌کانیان له سنوور هه‌ڵکه‌وتووه، ئه‌مساڵ به هاتنی سپای پاسداران، چۆڵ کراوه.
به وته‌ی به‌رپرسانی پاسگاکانی سنوور به شێوه‌یه‌کی کاتی ئیزنی هاتوچۆی ئاژه‌ڵدارانیان داوه، به‌ڵام ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه ساڵی داهاتوو پێش به چوونی ئاژه‌ڵداران به ناوچه سنوورییه‌کانی چاڵدران بگرن.
له لێڕه‌واره‌کانی خان‌گوڵ که‌له یه‌ک کیلۆمیتریی سنوور هه‌ڵکه‌وتووه، پێش‌گیرییان له هه‌ڵدانی چادر کردووه و هه‌تا کاتی گه‌یشتنی ئه‌م هه‌واڵه پێشیان به داگرتنی باری ماشینه‌کانیان گرتووه.
راگەیەنەکانی حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران