کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشانگایەکی هونەری لە فێرگەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرایەوە

12:57 - 7 پووشپەڕ 2722

ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە فێرگەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان پێشانگایەکی وێنە لەژێر ناونیشانی "شاخ بە دەنگی شار دێتە گۆ" کرایەوە.

پێشانگاکە لەلایەن "بداغ بداغی" جێگری فێرگەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە فێرگەی هێزی پێشمەرگە کرایەوە.

بەڕێوەبەری پێشانگا "بەختیار نەزەری" بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای ڕاگەیاند کە لە ماوەی ڕابردوودا لە پێنج بنکەی سەرەکیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئەم زەنجیرە پێشانگایە کراوەتەوە و کەوتووەتە بەر چاوی ئەندامانی ڕێبەری، فەرماندە نیزامییەکان، کادر و پێشمەرگە و بنەماڵەکان.

لە کۆتایی ئەو پێشانگایەدا چەند تابڵۆیەکی تایبەتی پێشانگا لەلایەن پێشمەرگە و وێنەگر "بەختیار نەزەری" پێشکەش بە فێرگەی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرا.

جێی ئاماژەیە ئەو پێشانگایە لە ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی ڕەشەمەی ١٤٠٠ی هەتاوی لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات و ڕۆژی ٨ی بانەمەڕی ١٤٠١ی هەتاوی لە کەمپی "جێژنیکان" و ڕۆژانی ٢٦ و ٢٧ی جۆزەردان لە شاخەکانی کوردستان بەڕێوە چووبوو.

"بەختیار نەزری" فۆتۆگرافێر و پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانە.

کارەکانی ئەم پێشانگایە تایبەتە بە وێنەی پێشمەرگە کە بەرهەمی یەک ساڵی وێنەگرە.