کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشانگایەکی وێنە لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو

16:52 - 10 رێبەندان 2721

پێشانگایەکی وێنە لە ژێر ناوی "مەشقی پۆرترە" لە وێنەگریی چەندین پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چوو.

ئەو پیشانگایە به سەرپەرەستیی "کەیوان فاتحی" بەڕێوە چووە.

ئەو پیشانگایە لەلایەن "هەڵمەت کەماڵی" پێشمەرگەی کوردستان بە ڕووی بەشداران و خەڵکی بەشداردا کراوەتەوە.

وێنەکانی ئەو پیشانگایە لە قاڵبی پۆرترەی "سینگڵ شاتـ"ـدایە.

وێنەگرانی ئەو پیشانگایە بریتی بوونە لە: '' ساحل خادمی، ستار ئیبراهیمی، سینا قاسمی زادە، وریا تەوەسوولی، ئاژوان شاکری، کامبیز مام ئەحمەدی، ئەسعەد عوبەیدی و هاوژین سەیفی".

"پۆرترە" وێنەیەکە لە ڕوخساری کەسێک کە وێنەگر لەو وێنەیەدا کەسایەتی و ماهیەتی تاک پیشان دەدات.

لە "پۆرترە" داهێنانی وێنەگر زۆر گرینگە تا وێنەیەکی باش بگرێت.