کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشانگایەکی وێنە لە "جێژنیکان" بەڕێوە چوو

10:15 - 10 رەشەمه 2721

پێشانگایەکی وێنە لەژێر ناوی "مەشقی پۆرترە" لە وێنەگریی چەندین پێشمەرگەی حیزبی دێموکرات و به سەرپەرستیی "کەیوان فاتحی" لە جێژنیکان بەڕێوە چوو.

ئەو پیشانگایە لەلایەن "ڕۆمینا شێخانی" کچێکی شەهید "لوقمان شێخانی" بە ڕووی بەشداربوواندا کرایەوە.

وێنەکانی ئەو پیشانگایە لە قاڵبی پۆرترەی "سینگڵ شاتـ"ـدایە.

وێنەگرانی ئەو پیشانگایە بریتی بوون لە: ''ساحل خادمی، ستار ئیبراهیمی، سینا قاسمی زادە، وریا تەوەسوولی، ئاژوان شاکری، کامبیز مام ئەحمەدی، ئەسعەد عوبەیدی و هاوژین سەیفی".

ئەو پیشانگایە پێشتر لە بنکەی سەرەکیی حیزبی دێموکرات بەڕێوە چووبوو.

"پۆرترە" وێنەیەکە لە ڕووخساری کەسێک کە وێنەگر لەو وێنەیەدا کەسایەتی و ماهییەتی تاک پیشان دەدات. لە "پۆرترە" داهێنانی وێنەگر زۆر گرینگە تا وێنەیەکی باش بگرێت.