کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشانگایەكی خۆشنووسی لەشاری سەقز بەڕێوە چوو

04:31 - 7 بانەمەڕ 2713

كوردستان میدیا: پێشانگایەك لەكارە هونەرەییەكانی خۆشنووسێكی كورد كە ٤٥ بەرهەمی لەخۆ گرتبوو لەشاری سەقز بەڕێوە چوو.
ئەنجومەنی خۆشنووسانی ئێران بڵاوی کردەوە، ئەو پێشانگایە كۆمەڵێك لەبەرهەمەكانی سامان دەیهیمی خۆشنووسی كوردی سەقزی كە كاری خەتی نەستەعلیق دەكات، لەخۆ گرتبوو.
ئەو پێشانگایە بە هاوكاری ئەنجومەنی خۆشنووسانی شاری سەقز كرابوویەوە.

5034.jpg
سامان دەیهیمی

پێشانگای خۆشنووسی خەتی نەستەعلیق رێكەوتی ٥ی بانەمەڕ كۆتایی بەكارەكانی هێنا و بۆ ماوەی ٥ رۆژ بەردەوام بوو.
سامان دەیهیمی ساڵی ١٣٥٧ی هەتاوی لەشاری سەقز لەدایك بووە و دەرچووی رشتەی خۆشنووسیە و هەنووكەش مامۆستای خەتی نەستەعلیق لەئەنجومەنی خۆشنووسانی ئێرانە.