کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمه‌رگه‌كانی‌ شار له‌ سنه‌ په‌یامێكیان بڵاو كرده‌وه

18:44 - 22 جۆزەردان 2721

سەبارەت بە شانۆی هەڵبژاردنەکانی ڕێژیم پێشمەرگەکانی شار، لە شاری "سنە" پەیامێکیان بڵاو کردووەتەوە و هەڵبژاردنەکانیان بایکۆت کردووە.

پێشمه‌رگه‌كانی‌ شار، له‌ شاری‌ "سنه" لە‌ په‌یامێكی‌ ڤیدیۆییدا ڕایانگه‌یاندووە كه‌ ئه‌ندامان و لایەنگرانی‌ حیزبی‌ دێموكرات و خه‌ڵكی‌ شاری‌ سنه‌ له‌ شانۆی‌ هه‌ڵبژاردنی‌ شۆراكان و سه‌ركۆماریدا‌ به‌شداری‌ ناكه‌ن.

هه‌روه‌ها ڕایانگەیاندووە ده‌نگدان به‌ ڕێژیم خەیانەت بە خوێنی شەهیدانە.