کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە "سپی پۆشەکان" بۆ یادی شەهیدانی "میکۆنووس" و هێرشەکانی ڕێژیمی ئێران پەیامێکیان بڵاو کردەوە

10:46 - 27 خەرمانان 2721

پێشمەرگە "سپی پۆشەکانـ"ـی کوردستانی ڕۆژهەڵات، بۆ یادی ٢٩ ساڵەی شەهیدکرانی دکتور "شەرەفکەندی" و هاوڕێیانی هەروەها مەحکوومکردنی هێرشەکانیڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بۆ سەر هێزی پێشمەرگە پەیامێکیان بڵاوکردەوە.

دەقی پەیامەکە بەم چەشنەیە:

ئێمە کادری دەرمان، لە کوردستانی رۆژهەڵات، کە شەرەفی نازناوی پێشمەرگەی "سپی پۆشـ"ـمان"پێ بەخشراوە، لە ٢٩هەمین ساڵوەگەڕی تێرۆری شەهیدی دوکتور"شەرەفکەندی" و هاوڕێیانیدا پەیمانی وەفاداری و ئەمەگناسی بۆ ڕووحی بەرزی شەهیدانمان نوێ دەکەینەوە.

ئێمە ڕایدەگەیێنین کە هەرچەند ئێمە به‌های زۆرمان بۆ ئازادی و دێموکراسی لە وڵاتمان داوە، بەڵام ئێستاش بە گوڕ و تینێکی زۆرتر ئامادەی خەبات بۆ وەدیهاتنی ئامانجەکانی گەلەکەمانین و بەرخۆدانی ئێمە لە دژی تاریک پەرستی و توندڕەوی هەر بەردەوامە.

هەر ئەو پێداگرییە و ئیرادەی گەلەکەمانە، کە بووەتە هۆکاری ترسی ڕێژیمی‌ کۆماری ئیسلامیی ئێران و هێرش بۆ سەر پێشمەرگەکانمان.

بەڵام کۆماری ئیسلامیی ئێران و هاوبیرانی دڵنیا دەکەینەوە کە ئیرادەی پێشمەرگە بەو هێرشانە تێک ناشکێت و بگرە لە جاران بەهێزتر دەبێت و ئێمەش وەکوو پێشمەرگە "سپی پۆشەکانـ"ـی کوردستان، به‌ردەوام پاڵپشتی ڕۆڵە بە ئەمەگەکانی وڵاتمانین.

ڕێگای دکتور "شەرفەکەندی" و هاوڕێیانی بەردەوامە و سەنگەری خەباتی ڕێبەران و شەهیدانمان هەر ئاوەدانە.

بەرز و پیرۆز بێت یادی شەهیدانی میکۆنووس

سڵاو لە ڕووحی پاکی شەهیدانمان

پێشمەرگە "سپی پۆشه‌كانـ"ـی‌ كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات