لە درێژەی کار و چالاکییە تەبلیغییەکان بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز، ئەندامان، لایەنگران و خەڵکی تێکۆشەری کوردستان چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە دەبەن و ئەو ڕۆژه پیرۆز دەکەن.
ئەندامانی دڵسۆز و تێکۆشەری حیزبی دێمۆکراتی کوردستانی ئێران بەبۆنەی ۲٦ی سەرماوەز ڕۆژی پێشمەرگەی کوردستان، لە ناوچەی لەیلاخ و شاری دێولان سەر بە شارستانی سنەی قارەمان چالاکیی تەبلیغییان بەڕێوە برد.
ئەو شوێنانەی چالاکیی تێدا کراوە بریتین لە: "گوندی میراوای لەیلاخ، ڕمشت، هەواریان، قادرمرز، شاجۆ، سادق ئاوا، باشماق، جوامێر ئاوا، موارەک ئاوا، نێوشاری دێولان، مەیدانی موعەلیم، پاڕکی سیاحەتیی لالە، دەوروبەری ئیدارەی ئیتلاعاتی سپای پاسدارانی دێولان، بلواری مەولەویی کورد، شەقامی حرفەیی، گەڕەکی قەدیمیی دێولان".
لە بۆکان ڕۆڵەکانی دێموکرات بەبۆنەی ڕۆژی پێشمەرگە لە شوێنەکانی وەک: "نەخۆشخانەی کۆن، ئەبووزەر، بلواری محەممەد ڕەسوڵەڵڵا، شەقامی کوشتارگا، مزگەوتی سەلاحەدین ئەیووبی، کۆڵانەکانی پەخشان، پاڕکی دانشجوو، فەلەکەی ئازادگان، ئاو و ئاوەڕۆی دێهات، بانکی ئەنسار، بانکی سپا، گوندی کەرێزەی مەحموودئاوا کۆڵان بە کۆڵان، مزگەوتی کەرێزەی بۆکان، قوتابخانەی کەرێزە، میراوا، شەقامی تەرەغە بەگشتی، شەقامی شاهۆ، شەقامی پشت پاسگا، مزگەوتی حەزرەتی ئەبووبەکر، فەلەکەی ئالووبالوو و دەوروبەری، شەقامی ٢٠ میتری، شەقامی ئاگرین، مزگەوتی نەجاڕی، مزگەوتی مێعراج و ئاگرکوژێنەوەی میراوا".
هەروەها لە بۆکان بۆ زیاتر لە ٥٠٠ بنەماڵەی میراوای بۆکان و نێوشاری بۆکان، بەتایبەتی بنەماڵەی شەهیدان و زیندانییانی سیاسی، نوقڵ و شیرینی نێردراوە. هەروەها لە شەقامی "کۆن، پاساژی قەڵا، مزگەوتی جامیعه، مزگەوتی بازاڕ و فەلەکەی ئەسکەندەری، شیرینی لەنێو خەڵکدا بڵاو کراوەتەوە.
هاوکات پێشمهرگه نهێنییهكانی ناوچەی چۆمی مەجیدخان و خەڵکی تێکۆشەری گوندی نێ بهبۆنهی ٢٦ی سهرماوهز، ڕۆژی پێشمهرگهی كوردستان پەیامێکیان بڵاو کردەوە.
هەروەها لە "پاوە، شنۆ، نەغەدە، پیرانشار، نگڵ، یەمینان و مەهاباد" بەبۆنەی ٢٦ی سەرماوەز چالاکیی تەبلیغی بەڕێوە چوو.