کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە و شاخ پیرۆزبایی لە هەڵاتنی تیشکی ڕاسان دەکەن

11:07 - 15 رەشەمه 2718

کوردستان میدیا: پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، جێگیر لە شاخەکانی کوردستان، پیرۆزباییان لە کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک کرد.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە کوردستان میدیا، پێشمەرگەکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، لە مەتەرێزی چیا سەرکەشەکانی کوردستان پیرۆزباییان لە کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک و هەڵاتنی تیشکی ڕاسان و کرانەوەی دەنگی ئازادیخوازیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کرد.

دەقی پیرۆزباییەکە بەم شێوەیە:

"ئێمەی پێشمەرگەی کوردستان، لە هێزی ۱۱٥ی فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان، وێڕای پیرۆزبایی کرانەوەی ڕایڵەی تیشک تیڤی لە خەڵکی ئازادیخواز و مافویستی خۆرهەڵاتی نیشتمان،  هیواخوازی سەربەستی و سەربەرزیی دەنگوڕەنگی کوردان لە وەرزی ڕاسانین.

  تیشک تیڤی، ڕەنگودەنگی خەڵکی شوناسخواز و ڕاسانییانی شاخ و شار و گوندەکانی کوردستانە و ماڵی هەموو تاکێکی مافخوازی خەڵکی کوردستانە بەبێ جیاوازی ئیتنیکی و ئایینی و هزری و کەلتووری".

دوابەدوای کرانەوەی تەلەفزیۆنی تیشک، خەڵکی کوردستان لە تەواوەتی ناوچەکان پیرۆزباییان لە کرانەوەی دەنگوڕەنگی کوردستان کرد و پشتگریی خۆیان بۆ ئەو تەلەفزیۆنە دەربڕی.

بۆ ئاگاداریی خەڵکی ئازادیخوازی کوردستان، کاناڵی تیشک لە مەسیری "یاەسات" لەسەر فڕێکانسی ١٢٥٩٤ لە ماهوارەی"HD" و سیمبوڵرەیتی ٢٧٥٠٠ وەردەگیرێت.