کوردستان میدیا

ماڵپەڕی ناوەندیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران

پێشمەرگە وشەیەکی پیرۆزە و شانازی پێوە دەکەین

12:58 - 24 خاکەلێوه 2719

کوردستان میدیا: پێشنوێژی گوندی مەراغان بەپیرۆزییەوە باسی پێشمەرگە و کوردبوونی کردووە و شانازی بە ناوی پێشمەرگەوە کردووە.

"فەتحوڵڵا مەراغان" پێشنوێژی گوندی "مەراغان" سەر بە شاری سەردەشت، لە وتەی نوێژی هەینی، ٢٣ی خاکەلێوەدا، لەسەر کوردبوون و کوردستانیبوونی خەڵکی کوردستان بە شانازییەوە باسی کردووە و هەروەها لە بەرانبەر دژکردەوەکان بەرانبەر بە پێشمەرگە هەڵویستی دەربڕیوە و بە پیرۆزییەوە باسی لە ناوی پێشمەرگە کردووە و وتوویەتی: "پێشمەرگە کەسێکی پیرۆزە و من شانازی بە ناوی پێشمەرگەوە دەکەم".

ناوبراو، هەروەها باسی لە شەونخوونیکێشان و ئازارچێشتنی پێشمەرگە لە پێناو میللەتەکەیدا کردووە و پێشمەرگە و ناوی پیرۆزی پێشمەرگەی بە شایانی ڕێز و خۆشەویستی زانیوە.

هەروەها ئەو مامۆستا ئایینییە، مافی خاوەنداریەتی هەر میللەتێکی لەسەر خاک و ژینگەی خۆی بە مافێکی ڕەوا زانیوە و باسی لە زوڵم و ناحەقیی داگیرکەران لە چوارپارچەی کوردستان بەرانبەر بە گەلی کورد کردووە.